ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دەستەی ناڕەزایەتی خەڵك لەشاری سلێمانی بەیاننامەیەكیان دەركردو تیایدا هاتووە" دەسەڵاتدارانی كوردستان دەستیان بەسەر سەرچاوە سروشتییەكانی وەكو نەوت و گازدا گرتوەو بەئارەزووی خۆیان داهاتەكەی تاڵان دەكەن و بەسەر دەست وپێوەندەكانی خۆیاندا دابەشی دەكەن. بەهۆی ئەم تاڵانكارییەوە چەندین ملیادرێر دروست بوون و لەولاشەوە هاووڵاتی سادەی كوردستان كێشەی دەستكەوتنی بەرمیلێك نەوتی هەیە بۆ ئەوەی لەم زستانە ساردەدا خۆی و خێزانەكەی پێ گەرم بكاتەوە". 

دەستەی ناڕەزایەتی خەڵك ئەوەش دەڵێن" هاووڵاتی كەمدەرامەتی كوردستان بەدەست پارەی كارەباو نەوتی گران و گرانی بازاڕو باجو رسوماتی حكومەتەوە، سەرباری بڕینی موچەو سەرچاوەی بژێویان و سەپاندنی سیاسەتی سك هەڵگوشین بەسەریاندا، باری ژیان و گوزەرانیان بەرادەیەكی مەترسیدار خراپ بووە. لەكۆتاییدا دەڵێن" ئەركی حكومەتە كارەبای نیشتمانی ٢٤ كاتژمێر بە نرخێكی گونجاو بۆهاووڵاتی و سووتەمەنی دابین بكات، پێویستە سەرچاوەی سروشتی كوردستان بەهیچ شیوەیەك نەفرۆشریتە كۆمپانیاو وڵاتانی بیانی و دەبێت داهاتەكەی لە بەرژەوەندی خەڵك بەكاربێت.

 

کوردستانی