ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سۆران عبدلغەفور سەرۆكی چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند" دەستیان بەسەر بڕێك برنجدا گرتووە، كە لەسەر شەقامەكان بەناوی برنجی كوردی دەیفرۆشن و كوردیش نییە.

سەرۆكی چاودێری بازرگانی سلێمانی گوتی" بەشێك لەهاووڵاتیان لەسەر شەقامەكان جۆرێك برنج بەناوی برنجی كوردی دەفرۆشن بەڵام پاش لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون دەركەوت ئەو برنجە رووسیەو لە جۆری هەریرو لازیانە.

سۆران عبدلغەفور ئەوەشی گوت" ئەوان لای خۆیانەوە ئەو كەسانەیان ئاگادار كردووەتەوە كەچیدی ئەو برنجە بەناوی برنجی كوردی نەفرۆشن و ئەگەر بەردەوام بن لەو كارەیاندا دەست بەسەر برنجەكەیاندا دەگرن و رێكاری یاساییان بەرامبەریان دەگرنەبەر".

جێی باسە لەشاری هەولێرو دهۆك و زۆربەی شارو شارۆچكەكاندا جگە لەدوكانەكان، لەزۆر شوێنی شەقامەكان برنج دانراوەو بەبرنجی كوردی دەیفرۆشن.