ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیارە ڕۆژی 12ی كانوونی دووەمی 2017 ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەشاری هەولێر لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری پەروەردە كۆببنەوە.

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی راگەیاندووە" كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ لەسەر داوای بەرپرسانی پارتییەو ئەدهەم بارزانی رێكی خستووە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گوتیشی" هێشتا لایان روون نییە سەرۆكی حكومەت و وەزیری پەروەردە چارەسەرێكیان لایە یان نا، بەڵام گوێیان لێدەگرن و داواكارییەكانی خۆمان دووپاتدەكەینەوە".

داواكاری‌ سەرەكی‌ مامۆستایانی‌ ناڕازی لەچەند خاڵێكی سەرەككككیدا خۆی دەبینێتەوە گرنكترینیان دەستكاریكردنی‌ سیستەمی‌ پاشەكەوتی‌ مووچەی مامۆستاو فەرمانبەران، هەرچەند بەڵێنی‌ خەرجكردنی‌ 100هەزار بۆ 150 هەزاری دیناری مانگانە بەناوی هاوكاری" هاندان" بۆ هەر مامۆستایەك دراوە.

.

 

کوردستانی