ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیارە ئەمڕۆ 12ی كانوونی دووەمی 2017 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوەو تیایدا 

گفتوگۆ لە سەر سێ تەوەر دەكرێت. تەوەرێكیان دەرەنجامی كۆبوونەوەی رۆژی 21-12-2016 نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق لە سەر یاسای بودجەی 2017 عێراق، پشكی هەرێمی كوردستان لەو یاسایە و بەراوردكردنی بە داهاتی بە دەستهاتووی هەرێمی كوردستان لە رێگای فرۆشتنی نەوت بە شێوەی سەربەخۆ دەخرێتەڕوو. لەتەوەری دووەمدا گفتوگۆ لەسەر راپۆرتی وەزارەتی دارایی و ئابووری سەبارەت بە پلانی وەزارەت بۆ ئامادەكردنی بەیاننامەیەكی دارایی سەبارەت بە داهاتەكان و خەرجییە گشتییەكانی هەرێمی كوردستان بۆساڵی 2016 و ئامادەكردنی پرۆژەی سەرەتایی بۆ داهات و خەرجی خەمڵێندراوی ساڵی 2017 دەكرێت. سێیەم تەوەریش گفتوگۆ لەسەر راپۆرتی وەزارتی تەندروستی هەرێمی كوردستان تایبەت بەدەرمان و پێداویستی پزیشكی و رێكخستنەوەی داهات و خەرجییەكانی تایبەت بە كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان دەكرێت.