ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گواردیۆلا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە میامی ئاشکرایکرد، 16 یاریزانی ئەو بەشداری مۆندیالی 2018ی روسیایان کردوە

وتیشی: بەشێکی زۆر لە یاریزانە سەرەکییەکان بریاریانداوە زوتر کۆتایی بە پشووەکانی خۆیان بهێنن بۆ ئەوەی کێشە بۆ یانەی مانچستەر یونایتد لەسەرەتای وەرز دروست نەبێت
وتیشی: هەریەک لە یاریزانان دی برۆین و کۆمبانی و جۆن ستۆنز و کایل وکەر و فابیان دیلف و سترلینگ بریاریانداوە هەفتەی داهاتوو بگەرێنەوە یانەکەیان
پێش دەستپێکردنی مۆندیال، گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی سێ هەفتە پشووی بەسەرجەم ئەو یاریزانە دا کە بەشداریان مۆندیال کردوە تا ئەوکاتەی دوا یاریی خۆیان لە پاڵەوانێتیەکە ئەنجام دەدەن.