ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سایتی فەرمی میلان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، بە شێوەی خواستن و بۆ وەرزێک گرێبەستیان لەگەڵ تیمۆی باکایۆکۆی یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئیمزاکردووە و یانە ئینگلیزیەکەی لە پێگەی فەرمی خۆیدا هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.

میلان روونیکردووەتەوە، پشکنینی پزیشکی بۆ باکایۆکۆی ٢٣ ساڵ ئەنجامدراوە و سبەی هەینی یاریزانەکە بە هاندەران و راگەیاندنەکان دەناسێنێت.

راگەیاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن، گرێبەستەکەی باکایۆکۆ لەگەڵ میلان پێنج ملیۆن یۆرۆی تێچووە و دەبێت یانە ئیتاڵیەکە ٣٥ ملیۆن یۆرۆ ببەخشێتە چێڵسی، گەر بیەوێت لە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی بەتەواوی یاریزانەکە بکڕێت.