ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سایتی بلیچەر ریپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ماریۆ ماندزۆکیچ بڕیاریداوە واز لە یاری نێودەوڵەتی بهێنێت، ئەمەش دوای کاروانێکی وەرزشی لێوان لێو لە سەرکەوتن لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا.

سایتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ماندزۆکیچ ٨٩ یاری نێودەوڵەتی بە درێسی هەلبژاردەکەیەوە ئەنجامداوە و توانیویەتی ٣٣ گۆڵ تۆماربکات.

ماندزۆکیچی ٣٢ ساڵ، لە یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیادا، گۆڵێکی بۆ کرواتیا تۆمارکرد، کە فەڕەنسا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەی بردەوە و کرواتیای لە یەکەم نازناوی مۆندیال بێبەش کرد.