ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئیدارەی ریاڵ مەدرید ئەو دوو یاریزانەی یەکلایی کردۆتەوە بۆ هێنانە ریزەکانییەوە

رۆژنامەی مارکا و ئاس کۆکن لەسەر ئەوەی هەردوو یاریزان تیاگۆ ئالکانتارا و رۆدریگۆ مۆرینۆ ئامانجی سەرەکی ریاڵ مەدریدن لەم وەرزەدا

دانی بیانڤیدس رۆژنامەنوسی کەناڵی ریاڵ مەدرید تەئکیدی کردۆتەوە کە هەردوو یاریزان تیاگۆ ئالکانتارا و مۆرینۆ ئامادەیی خۆیان پیشانداوە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکەن

پاش شکستی ریاڵ مەدرید بە ئەتلەتیکۆمەدرید لەجامی سوپەری ئەوروپا، رۆژنامەکان تەئکیدیان کردەوە کە سەرۆکی ریاڵ بە گرنگی زانیوە یاریزانی نوێ بۆ یانەکە بکرێت.