ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەری فەرمی یانەکە، ئیدارەی ئەتلانتا عەلی عەدنانیان لە یانەی ئۆدێنێزی ئیتاڵیەوە بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی یەک وەرز بۆ ریزەکانیان گواستووەتەوە.

لەدوای ئیمزاکردنی ئەو گرێبەستە یاریزانەکەی هەڵبژاردەی عیراق ئاشکرایکردووە کە چوونی ئەو بۆ یانەی ئەتلانتا هەنگاوێکی گرنگە بۆ ژیانی وەرزشی ئەو، چونکە یانە نوێیەکەی پلەی شەشەمی ریزبەندی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیای گرتووەو لە رکابەرییەکانی یۆرۆپالیگیش بەشداری دەکات.

عەلی عەدنان کازم تەمەنی 24 ساڵەو لە بەغدای پایتەخت لەدایکبووە، بەرگریکارەو خاوەنی خێرایی و توانایەکی جەستەیی بەهێزەو ساڵی 2013 خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی کیشوەری ئاسیای پێبەخشرا.

ناوبراو لەساڵی 2012ەوە بە درێسی هەڵبژاردەی عیراقەوە یاری دەکات و 54 یاریی نێودەوڵەتی ئەنجامداوەو سێ گۆڵیشی تۆمارکردووە.