ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەماوەی رابردوودا رۆژنامەکانی ئەڵمانیا ناوی راکیتیچیان بە یانەی بایرن میونشنەوە بەستبووەوەو باس لەوە دەکرا نیکۆ کۆڤاچی را‌هێنەری یانە باڤاریەکە رێککەوتنی لەگەڵ ئەو ئەستێرەیەی کرواتییەکاندا کردووەو بەنیازە بۆ وەرزی نوێ پەلکێشی ئەلیانز ئەرینای بکات.

لەئێستاشدا بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی سپۆرت وەنی ئەڵمانی، راکیتیچ رەتیکردووەتەوە ریزەکانی یانە کەتەلۆنیەکە بۆ سوورپۆشەکانی ئەڵمانیا جێبهێڵێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەستێرەکەی هێڵی ناوەڕاستی کرواتییەکان رایگەیاندووە کە دەیەوێت بە درێسی سوورو شینەکانی بلاوگراناوە کۆتایی بەژیانی وەرزشی خۆی بهێنێت و ئامانجیەتی نازناوی زیاتریان لەگەڵدا بەرزبکاتەوە.

گرێبەستەکەی راکی تاکو کۆتایی هاوینی 2021 بەردەوامی هەیەو مەرجی هەڵوەشاندنەوەشی 125 ملیۆن یۆرۆیە.