ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، زەینەدین زیدانی فەڕەنسی راهێنەری پێشووی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، بە هاوڕێ نزیکەکانی راگەیاندووە بەپەرۆشە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەی مانچستەر یونایتد و پێشبینی دەکات بەم نزیکانە پۆستی راهێنەرایەتی شەیتانە سورەکە وەربگرێت و جێگەی خۆسێ مۆرینیۆی پورتوگالی راهێنەری ئێستای یانەکە بگرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژنامەکان ئاماژە بەوە دەکەن، پەیوەندییەکانی مۆرینیۆ لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی تێکچووە و لە هەمان کاتدا بەهۆی شکستەکەی هەفتەی رابردووی خولی نایابی ئینگلتەراوە، پاڵێوراوە بۆ بەجێهێشتنی یانەکە.

زیدانی ٤٦ ساڵ، لە کۆتایی وەرزی رابردوودا دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید کێشایەوە، دوای ئەوەی سێ جار لەسەریەک نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بۆ یانەکە بەدەستهێنا.