ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تۆڕی بی ئن سپۆرتی قەتەری بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهامی ئینگلیزی لەو چەند رۆژەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا ماوە، کێبڕکێ لەگەڵ ئینتەر میلانی ئیتاڵی دەکات، بۆ گواستنەوەی لۆکا مۆدریچی یاریزانی هێڵی ناوەندی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ ریزەکانی.

ئەمە لە کاتێکدایە، یانە مەدریدیەکە رەتیکردووەتەوە دەستبەرداری لۆکا بێت و لە ماوەی رابردوودا چەند گرێبەستێکی ئینتەر میلانی بۆ کڕینی یاریزانە کرواتیەکە رەتکردەوە، وەک راگەیاندنەکان ئاماژەیان پێکردووە.

مۆدریچی ٣٢ ساڵ، کە لە ٢٠١٢دا پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کرد و پێشتر چوار ساڵ لە ریزەکانی تۆتنهامدا یاریکردووە، لە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیادا هاوکاری هەڵبژاردەی کرد لە گەیشتنی بە یاری کۆتایی، بەڵام نازناوەکەیان بۆ فەڕەنسا لەدەستدا.