ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە جامی ئەمریکای کراوە، نادال یەکەم یاری بەرامبەر فیرەر ئەنجام دەدات و فێدرێر و جۆکۆڤیچیش لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

تیروپشکی جامی ئەمریکای کراوە بۆ تێنسی سەر زەوی راکێشرا، کە یەکێکە لە چوار پاڵەوانێتییە گەورەکەی گراند سلام و بڕیارە دووشەممەی داهاتوو ٢٧ی مانگ لە نیویۆرک دەستپێبکات.

بەپێی تیروپشکەکە، رافایل نادالی ئیسپانی هەڵگری نازناوەکە و خاوەنی پلەی یەکەمی ریزبەندی باشترین یاریزانانی تێنسی جیهان، رووبەڕووی داڤید فیرەری هاونیشتیمانی دەبێتەوە.

هەروەها رۆجێ فێدرێری سویسری و نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، رووبەڕووی یەکدەبنەوە، گەر سەرکەوتن بۆ ئەو قۆناغە بەدەستبهێنن.

لەسەر ئاستی کچانیشدا، سیرینا ولیامزی ئەمریکی لە یەکەم یاریدا بەرامبەر ماجدا لینیتی پۆڵەندی یاری دەکات و گەر سەرکەوتن بۆ قۆناغی چوارەم بەدەستبهێنێت، رووبەڕووی سیمۆنا هالیپی رۆمانی دەبێتەوە، کە ئەم یەکەم یاری لە جامەکەدا بەرامبەر کایا کانیبی ئیستۆنی دەبێت.