ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تۆڕی سکای سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، گاری کاهیلی بەرگریکاری چێڵسی بڕیاریداوە سەرنجەکانی لەسەر یانەکەی چڕبکاتەوە و لە ئێستادا لە ریزەکانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دووربکەوێتەوە.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەر هەیە کاهیل جارێکی تر بگەڕێتەوە ریزەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، گەر گاریس ساوسگێتی راهێنەری ئینگلتەرا پێویستی بە تواناکانی هەبێت لە داهاتوودا.

ئەم بڕیارەکەی کاهیلی ٣٢ ساڵ لە کاتێکدایە، پێشتریش جیمی ڤاردی ٣١ ساڵ، هێرشبەری یانەی لیستەر سیتی و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند.