ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە سایتی فەرمی خۆیدا رایگەیاندووە، گۆڵی دووەمی رۆناڵدۆ بەرامبەر یانەی یۆڤانتۆس لە یاری چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی وەرزی رابردووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بە جوانترین گۆڵ وەرزی رابردووی ئەوروپا هەڵبژێردراوە.

یوفا روونیکردووەتەوە، گۆڵەکەی رۆناڵدۆی یاریزانی پێشووی ریاڵ مەدرید و ئێستای یۆڤانتۆس ١٩٧ هەزار و٤٩٦ دەنگی بەدەستهێناوە و بە جیاوازییەکەی زۆر کەوتووەتە پێش گۆڵەکەی دیمیتری پایتی فەڕەەنسی یاریزانی مارسیلیا، کە ئەم لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی ئەوروپادا بەرامبەر یانەی لایپزیگ تۆماریکرد.

لە پلەی سێیەمیشدا، گۆڵەکەی ئیڤا ناڤارۆی یاریزانی هەڵبژاردەی کچانی ئیسپانیا دێت، کە لە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای خوار ١٧ ساڵدا لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تۆماریکرد.