ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئەمریکای کراوە بۆ تێنسی سەر زەوی، کە لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بەرامبەر کی نیشکۆری یابانی یاریکرد.

جۆکۆڤیچی توانی بە سێ کۆمەڵەی بێ بەرامبەر یارییەکە بباتەوە و ئەنجامی کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ و شەش بە چوار و شەش بە دوو بوو.

لە یارییەکی تردا،رافائیل نادالی ئیسپانی بەرامبەر خوان مارتن دل پۆترۆی ئەرجەنتینی یاری کرد.

دل پۆترۆ توانی بە دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر پێش رافائیل نادال بکەوێت و لە کۆمەڵەی سێیەمدا نادال بە هۆی پێکان لە ئەژنۆیدا نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات و پاشەکشەی کرد.

بەم ئەنجامانە،نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی و مارتن دل پۆترۆی ئەرجەنتین سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی بەدەستهێنا.