ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیاروایە هەڵبژاردەی عێراق لە مانگی داهاتوودا رووبەڕووی هەریەک لە هەڵبژاردەکانی بەرازیل و ئەرژەنتین ببێتەوە.

رووبەڕووبوونەوەکە لە چوارچێوەی پاڵەوانێتیەکی چوار دەوڵەتیدایە لەنێوان هەریەک لە سعودیە و عێراق و بەرازیل و ئەرژەنتین.

پاڵەوانێتیەکە لە وڵاتی سعودیە لە 12ی مانگی 10ی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

بەشداریکردنی هەڵبژاردەی شێرەکانی رافیدەین لەم پاڵەوانێتیە دوای بڕیاری یەکێتی تۆپی عێراق دێت، هەرچەندە پێشتر یەکێتیەکە بڕیاری دابوو بەشداری نەکات و داوای لێبووردنی لە رێکخەرانی کردبوو.