ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بڵاوی کردەوە کە مارسێلۆ ناتوانێت لە یاری دێربی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری بکات بە هۆی پکانەوە.

یانە ئیسپانیەکە رایگەیاند: مارسێلۆ تووشی پێکان هاتووە لە یارییەکەی بەرامبەر ئیشبیلیە لە هەفتەی ڕابردوو،بە هۆیەوە لە یاری دێربی شەممە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید ناتوانێت یاری بکات.

یانەکە ڕاشیگەیاندوە: مارسێلۆ ناتوانێت یاری بکات بە هۆی پێکانەوە لە یارییەکانی یانەکەی بەرامبەر هەریەک لە ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەلاڤێس لە خولی ئیسپانیا و سسکا مۆسکۆ لە چامپیۆنز لیگ بەڵام لە ٢٠ ی مانگی داهاتوو بەرامبەر یانەی لیڤانتی دەتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاکان و یاری بکات لەو یارییەدا.