ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە کۆمەڵەی یەکەمی چامیۆنز لیگ،یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی کلوب بروجی کرد.

یاریەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتایهات،گۆڵەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنتۆنیۆ گریزمان دوو گۆڵ و خۆرخی کۆکێ تۆماریان کرد،گۆڵەکەی کلوب بروج ئەرنۆت گروینفێلد تۆماری کرد.

لە کۆمەڵەی یەکەمی چامیۆنز لیگ،یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی مۆناکۆی کرد.

یاریەکەش بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە سوودی بروسیا دۆرتمۆند کۆتایهات،گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی ٥١ و ٧٢ و ٩٠ لارسن و پاکۆ ئەلکاسێر و مارکۆ ریوس تۆماریان کرد.

بەم ئەنجامە، دۆرتمۆند بە شەش خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەدایە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدی دووەمی ڕیزبەندی.

لە کۆمەڵەی دووەمی چامیۆنز لیگ،یانەی ئینتەرمیلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئایندهۆڤن.

یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی ئینتەرمیلان کۆتایهات،گۆڵەکانی ئینتەرمیلان نایگۆلان و ئیکاردی تۆماریان کرد،گۆڵەکەی ئایندهۆڤن پابلۆ رۆزاریۆ تۆماری کرد.

بەم ئەنجامە،ئینتەرمیلان بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەدایە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ بەرشەلۆنەی پێشەنگ.

لە کۆمەڵەی دووەمی چامیۆنز لیگ،یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی تۆتنهام.

یاریەکەش بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتایهات،گۆڵەکانی بەرشەلۆنە کۆتینۆ و راکیتیچ و میسی دوو گۆڵ تۆماریان کرد،گۆڵەکانی تۆتنهام هاری کەین و لامێلا تۆماریان کرد.

بەم ئەنجامە،بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەدایە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ئینتەرمیلانی دووەمی ڕیزبەندی،تۆتنهامیش لە لە پلەی سێیەم دەبینرێت.

لە کۆمەڵەی سێیەمی چامیۆنز لیگ، یانەی ناپۆلی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی لیڤەرپوڵی کرد.

یاریەکەش بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە سوودی ناپۆلی کۆتایهات،گۆلەکەی ناپۆلی لۆرنزۆ ئینسینی لە خولەکی ٩٠ تۆماری کرد.

بەم ئەنجامە،یانەی ناپۆلی بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەمدا دەبینرێت و لیڤەرپوڵیش بە سێ خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.

لە کۆمەڵەی سێیەمی چامیۆنز لیگ،یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی سرڤینا زڤیزدای کرد.

یاریەکەش بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی پاریس سانجێرمان کۆتایهات،گۆڵەکانی پاریس سانجێرمان نەیمار سێ گۆڵ و کاڤانی و دی ماریا و مباپێ تۆماریان کرد،گۆلەکەی زڤیزدا مارکۆ مارین تۆماری کرد.

بەم بردنەوەیە ،یانەی پاریس سانجێرمان یەکەمیتن بردنەوەی خۆی لەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ بەدەستهێنا.