ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تۆڕی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، لە جامی هۆپمانی دوانی تێکەڵاودا لە ٢٠١٩دا هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریکا و سویسرا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، بەمەش سیرینا ولیامز بەرامبەر رۆجێ فێدرێر یاری دەکات.

هەڵبژاردەی ئەمریکا بە سیرینا ولیامز و فرانسیس تیافۆی بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکات و هەڵبژاردەی سویسراش دەیەوێت بە رۆجێ فێدرێر و بیلندا بینسیچەوە پارێزگاری لە نازناوەکە بکات.

ئەمریکا و سویسرا لەگەڵ یۆنان و بەریتانیا لە کۆمەڵەی دووەمی جامەکەدان و کۆمەڵەی یەکەمیش لە فەڕەنسا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا و ئوسترالیا پێکهاتووە، کە بڕیارە پاڵەوانێتییەکەش لە نێوان ٢٩ی کانونی یەکەم بۆ پێنجی کانونی دووەم لە ئوسترالیا بەڕێوەبچێت.