ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە دوایین یاری جامی دۆستانەی سوپەر کلاسیکۆ، کە لە هەڵبژاردەکانی سعودیە، عێراق، ئەرجەنتین و بەرازیل پێکهاتبوون، دوایین یاری لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەرازیل ئەنجامدارا و تێیدا سیلیساو یارییەکەی بە تاکە گۆڵێکی بێوەڵام بردەوە.

تاکە گۆڵی یارییەکەش لە دوایین خولەکدا و لە خولەکی 92دا لە رێگەی میرانداوە تۆمارکرا، کە نەیمار داسێلڤا ئاسیستەکەی بۆکرد.

یاری نێوان تانگۆ و سیلیساو رکابەری مێژوویی هەیە و لە کۆنەوە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردە تایبەتمەندی خۆی هەیە و یارییەکەیان بە سوپەر کلاسیکۆ ناسراوە.