ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بریارە رکابەرییەکانی جامی شای ئیسپانیا سبەی پێ بنێتە قۆناغی 32 و یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید کاتژمێر 11 و 30 خولەک روبەروی سان ئاندرۆ دەبێتەوە.

رۆژی چوار شەممەش یانەی ریاڵ مەدرید کاتژمێر 9 و 30 خولەکی شەو لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی ملیلیە یاریی دەکات و یانەی بەرشەلۆنەش کاتژمێر 11 و 30 خولەکی شەو دەبێتە میوانی یانەی دیپۆرتیڤا لیۆنیسا.

پێشبینی دەکرێت یانەکانی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆمەدرید بۆ جامی شا پشت بە یاریزانە یەدەگەکان ببەستن و پشوو بە یاریزانە سەرەکییەکان بدەن.