ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ تەئکید دەکاتەوە کە ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی نزیکترین کەسە بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید وەربگرێت

ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەداوە لەکاتی گفتوگۆکردنی ئیدارەی ریاڵ لەگەڵ کۆنتی، راهێنەرە ئیتاڵیەکە کۆمەڵێک مەرجی هەبوە

یەکێک لە مەرجەکانی کۆنتی راهێنەری ئیتاڵی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ئەوەبوە کە خۆی خاوەن بریاری یەکەم و کۆتایی بێت لە ژوری خۆگۆڕینی یاریزانەکان و کەس دەست نەخاتە کارەکانییەوە

وتوشیەتی هیچ یاریزانێک نابێت سەرپەرشتی ژوری خۆگۆرین بکات و تانە لە بریارەکانی بدات

کۆنتی بە یەکێک لە راهێنەرە توندەکان دەناسرێت و پێشتر لە یانەکانی یۆڤانتۆس و چێلسی بەهۆی کێشەی لەگەڵ خاوەنی یانەکە و یاریزانەکان وازی هێناوە.