ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەشێوەیەكی فەرمی خاڵی كڕینەوەی پاكۆ ئەلكاسێری كاراكرد و یاریزانەكەی زەردپۆش كرد.

ئەلكاسێر لە هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی دۆرتمۆند كرد، بەڵام لە ناوەرۆكی بۆندەكەی نێوان دۆرتمۆند و بەرشلۆنە هاتبوو، یانە ئەڵمانییەكە دەتوانێت خاڵێك كارا بكات و هەر كاتێك یاریزانەكەی بەشێوەی هەمیشەیی بوێت بڕی 23 ملیۆن یۆرۆ دەداتە یانەی بلاوگرانا.

ئەلكاسێری تەمەن 25 ساڵان ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و سەرەتایەكی جوانی نمایش كردووە ، ئەمەش بۆتە جێگای رەزامەندی یانەی دۆرتمۆند و بریاریاندا لە یانەكە بیكەنە یاریزانی هەمیشەیی.