ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی بایرن میونخ پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت لەیارییەكانی گەڕی (17)ـی خولی یانەكانی ئەڵمانیا هەواڵێكی خۆشی پێگەیشت.

یانەی بایرن میونخ لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوی كردەوە ، دەستەی پزیشكی یانەكە بەفەرمی گڵۆپی سەوزیان بۆ كینگسلی كۆمانی فەرەنسی پێكردووە بۆ ئەوەی بەشداری یارییەكان بكات.

ئەو یانەیە ئەوەیشی بڵاوكردۆتەوە : " بەهۆی پێكانەوە هەریەكە لە ئاریان رۆبن و خامێس رۆدریگێز و سێرجی جنابری و تۆلیسۆ ناتوانن لەیاری ئەمرۆ بەرامبەر ئینتراخت بەشداری بكەن".