ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژنامەکانی بێڵد و واز و کیکەری ئەڵمانی کۆکن لەسەر ئەوەی یانەی بایرن میونشن لەگواستنەوەی زستانەدا سێ یاریزانی نوێ دەکڕێت.

ئەو رۆژنامانە ناوی هەرسێ یاریزانەکەیان ئاشکراکردوە کە ئەوانیش لۆکاس هێرناندێزی بەرگریکاری ئەتلەتیکۆمەدرید و بینیامین پاڤاردی یاریزانی شتوتگارت و تیمۆ فێرنەری هێرشبەری لایبزیگن.

ئەو رۆژنامەکانە ئەوەشیان ئاشاکراکردوە کە کڕینی ئەو سێ یاریزانە پاش کۆبونەوەی نێوان ئۆلی هۆنێسی سەرۆکی یانەکە و بیکنباوەری بەڕێوەبەری جێبەجێ کار و کۆڤاچی راهێنەر دروستبوە.

یانەی بایرن میونشن لە قۆناغی شانزەی چامپیۆنز لیگ روبەروی لیڤەرپوڵ بۆتەوەو لە خولی ئەڵمانیاش لەپلەی دووەمدا دەبینرێت.