ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرەرای ئەوەی جۆسێپ بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە دوپاتیکردۆتەوە کە گرێبەستی ڤالڤێردی راهێنەر تا ساڵی 2020 بەردەوام دەبێت بەڵام رۆژنامەی مارکا پێیوایە ئەو راهێنەرە وەرزی داهاتوو دەڕوات

مارکا ئاماژەی بەوەداوە کە ڤالڤێردی لە ژێر فشارێکی زۆردایە و چیتر نایەوێت لە پۆستەکەی بەردەوام بێت.

ئەو رۆژنامەیە باسیشی لەوە کردوە کە ڤالڤێردی تا ئێستا بەهیچ شێوەیەک بەردەوام بونی لە یانەی بەرشەلۆنە رانەگەیاندوە

هەفتەی رابردوو پێش پشووەکانی سەری ساڵ ڤالڤێردی راهێنەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاشکرایکرد کە ئەو تا ئێستا نازانێت پلانی وەرزی داهاتووی چیە ، هەر ئەمەش وای لە رۆژنامەی مارکا کردوە پێشبینی رۆیشتنی بکات لە وەرزی داهاتودا.