ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یەكەتیی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا بەفەرمی وادەی بەڕێوەچوونی یاریی گەڕانەوەی كلاسیكۆی لە گەڕی 26ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا دیاری كرد.

خافیێر تیباس سەرۆكی یەكەتییەكە ئاشكرای كرد كە یاریی گەڕانەوەی كلاسیكۆ لەنێوان ریال مەدرید و بەرشەلۆنە لە رۆژی 2ی ئادار (مانگی سێ)ی داهاتوو لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ سەعات 10:45ی شەو ئەنجام دەدرێت.

یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی چوونی كلاسیكۆدا لە گەڕی 10ی خولی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی كامپ نوو بە ئەنجامی 5-1 گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێنابوو، لە یارییەكەدا لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرگوایی 3 گۆڵ (هاتریك)ی تۆمار كردبوو.

یانەی بەرشەلۆنە دوای ئەنجامدانی 19 یاریی ئێستا بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ پێشەنگی یانەكانی خولی ئیسپانیای گرتووە و جیاوازییەكەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید 10 خاڵە كە لە ریزبەندی چوارەمی یانەكانە.