ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژنامەی تیلیگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی چێڵسی ئینگلیزی کارکێڕی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئاگادارکردووەتەوە، گەر ئیدین هازاری هێرشبەری یانەکەی بڕیاری رۆشتن بدات، ئەوا بە کەمتر لە ١١٢ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نابن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئێستا نرخی هازارد لە دەستی یانە مەدریدیەکەدایە، ئەمە لە کاتێکدا گرێبەستەکەی یاریزانە بەلجیکیەکە لەگەڵ یانەی بلوز لە ٢٠٢٠دا کۆتایی دێت.

هازاردی ٢٧ ساڵ، کە لە هاوینی ٢٠١٢ لە یانەی لیلی فەڕەنسیەوە پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد، بڕیاریداوە کۆتایی ئەم وەرزە داهاتووی خۆی یەکلابکاتەوە و چەندین جاریش ئاماژەی بەوە کردووە ئارەزوو دەکات یاری بۆ ریاڵ مەدرید بکات.