ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پێگەی فەرمی یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرایکرد، گەیشتونەتە رێکەوتن لەگەڵ کیڤن پرینس بواتیگی غانی و یاریزانی یانەی ساسولۆ تا کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە ریزەکانیانەوە بکات

بە پێی گرێبەستەکە ئەگەر بەرشەلۆنە لە ئاستی بواتینگ رازی بوو دەتوانێت بۆ دوو وەرز بیکرێت بە هەشت ملیۆن یۆرۆ

بریارە بواتینگ ئەمڕۆ سێ شەممە بە هاندەران و راگەیاندنەکان بناسێنرێت

بواتینگ بوە دوەم یاریزان کە یانەی بەرشەلۆنە لەگواستنەوەی زستانەدا بۆندی لەگەڵ ئیمزابکات دوای جیسۆن مۆریلۆی کۆڵۆمبی

بواتینگ یەکەم یاریزانی غانیە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە دەکات و وەک جێگرەوەی مونیر حەدادی لەلایەن راهێنەرەوە بەکار دەهێنرێت.