خێزانەکەی ئیکاردی تەئکیدی کردەوە هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە لە ئینتەرمیلان دەمێنێتەوە.
واندا نارا خێزانی ئیکاردی کە لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەری کارەکانییەتی، ئاشکرایکرد، لەسەدا سەد هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە لە یانەی ئینتەرمیلان دەمێنێتەوە.
وتیشی: ئیکاردی دڵخۆشە لە یانەی ئینتەرمیلان و دەیەوێت تا کۆتایی ژیانی وەرزشی لەو یانەیە بمێنێتەوە.
سەرەرای ئەوقسانە بەڵام خێزانەکەی بەدوری نەزانی لەداهاتودا پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی ئیسپانیاوە بکات.
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان بەهیچ شێوەیەک مەرج و بیانویان بۆ ئیدارەی ئینتەرمیلان دانەناوەو دەیانەوێت بە زوترین کات کێشەکان چارەسەر بکەن و پروپاگەندەکان کۆتایی پێبهێنن.