ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەپێی ئەو رۆژنامەیە، پەیوەندییەكانی مارسیلۆ لەگەڵ سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری ئەرجەنتینی باش نین، بۆیە بەرگریكاری بەرازیلی پەشیمانە لەوەی نەچووەتە ریزەكانی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، كە هاوڕێ هەرە نزیكەكەیشی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ چووەتە ئەو یانەیە. 

ماركا لەو بارەوە دەڵێت: دوای ئەوەی لە دوایین یاری ریال مەدریددا، سۆلاری بەرامبەر سێڤییا یاری بە مارسیلۆ نەكرد، ئەو یاریزانە دوابڕیاری خۆی داوەو لە هاوینی داهاتوودا ریزەكانی ریال مەدرید جێدەهێڵێت، ئەگەرچی یانەی شاهانەشی زۆر خۆش دەوێت.

ماركا باس لەوە دەكات كە مارسیلۆ لەوانەیە بچێتە لای رۆناڵدۆ لە یوڤێنتوس، چونكە هێشتا ئەو یانە ئیتاڵییە بایەخ بە تواناكانی بەرگریكاری بەرازیلی دەدات و دەشڵێت "بێگومان رۆناڵدۆش كاریگەری دەبێت لەسەر رازیكردنی بەرپرسانی یوڤێنتوس بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ مارسیلۆ.