ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیمار دا سیلڤای هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، کە لە ئێستادا لە بەڕازیل سەرقاڵی چارەسەری پێکانەکەیەتی، بە قورسی دەزانێت میسی هاوڕێی داوای کردبێت بگەڕێتەوە ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

لە بارەی ئەو دەنگۆیانەوە، نیمار دەڵێت "ئەوە شتێکی قورسە، گەر راستگۆبم هەر زۆر قورسە، بەڵام بەلای منەوە میسی کەسێکی تایبەتە لە بەرشەلۆنەدا".

نیمار ئاشکرایکردووە، کاتێک بۆ چارەسەرکردنی پێکانەکەی چووە بۆ بەرشەلۆنە، میسی پاڵپشتی کردووە و پێی وتووە "لێرەم بۆ یارمەتیدانت".

لە بارەی پێکانەکەشیەوە، هێرشبەرە بەڕازیلیەکە دووپاتیدەکاتەوە، ئەم جارەیان نەیتوانیوە بە ئاسانی قبوڵی دۆخەکە بکات و بە درێژایی دوو رۆژ لە ماڵەکەی خۆیدا گریاوە و زۆر دڵتەنگ بووە.