ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

نیزام شەبیب-ڕێگای كوردستان

 لەمیانەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی خولی نایابی كوردستان و لە یاری نێوان دەربەندیخانی خاوەن یاریگا و زاخۆی میوان، لەگەڕی نۆزدەیەمی خولی نایاب، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان رێزی لە هاندەرانی دەربەندیخان نا.

لە لێدوانێكی تایبەتیدا بۆ ڕێگای كوردستان، سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان، وتی: هاندەرانی یانەی دەربەندیخان لەم وەرزەی ئەمساڵی خولی نایابی كوردستان، جۆش و خرۆشێكی تایبەتیان بە خولەكە داوە، هەروەها خاوەنی ڕەوشتێكی بەرزن و هەمیشە دور لە ئاژاوەگێڕی هانی یانەكەیانداوە و خۆشەویستیان بۆ وەرزشی شارەكەیان زیاتر بووە، بۆیە بریارمدا خەڵاتێكیان پێ ببەخشم.

 سەفین كانەبی، وتیشی: هەروەها ئامادەبوونی ئەو ڕێژە زۆرەی هاندەرانی ژن لە یارییەكانی دەربەندیخان بۆ خۆی كارێكی جوان و نایابە و شایستەی ڕێز لێنانن، چونكە سیمایەكی جوانیان بە وەرزشی كوردستان بەخشیوە.

 بە پێی ئەو زانیارییانەی ڕێگای كوردستان دەستی كەوتووە، ڕێزلێنانەی سەفین كانەبی، بریتیە لە یەك ملیون دۆلار و لەسەر ئەستۆی خۆی پێیداون و پارەكەش بۆ ئەو كەرەستانەیە كە هاندەران بەكاری دێنن لە یاریییەكانی یانەكەیان.