ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە پێویستی بە (50) گۆڵ هەیە بۆ ئەوەی مێژووێكی گەورە تۆمار بكات".

رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی بڵاوی كردەوە : " لیۆنێل مێسی لە تشرینی دووەمی رابردوو توانی پێش گێرد مولەری ئەفسانەی تۆپی پێی بایرن میونخی ئەڵمانی بكەوێت و (566) گۆڵ تۆمار بكات ، ئێستاش بەدوای ژمارەیەكی دیكە دەكەوێت".

رۆژنامەكە دەڵێت : " مێسی لە ئێستادا خاوەنی (593) گۆڵە و پێویستی بە (50) گۆڵ هەیە بۆ ئەوەی بگاتە پێلێی ئەفسانەی بەرازسلی و خۆی بكاتە خاوەنی (643) گۆڵ".