ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جۆكۆڤیچ و ئۆساكا لە پێشەنگی ڕیزبەندی یاریزانانی تێنسدا مانەوە و فێدرێر و هالیپیش یەك پلە هاتنە پێشەوە.

لە نوێترین ڕیزبەندی باشترین یاریزانانی تێنسی سەر زەوی جیهاندا، لەسەر ئاستی كوڕاندا، نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی پارێزگاری لە پلەی یەكەم كردووە و لە پێش رافایل نادالی ئیسپانی خاوەنی پلەی دووەم و ئەلكسەندەر زڤیریڤی ئەڵمانی خاوەنی پلەی سێیەمەوەیە.

رۆجێ فێدرێری سویسریش بەهۆی بردنەوەی نازناوی جامی میامییەوە، بۆ پلەی چوارەم سەركەوتووە و دۆمینیك سیمی نەمسایش دابەزیوە بۆ پلەی پێنجەم.

لەسەر ئاستی كچانیشدا، نئۆمی ئۆساكای ژاپۆنی پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندیەكە كردووە و سیمۆنا هالیپی ڕۆمانیش لە پلەی سێیەمەوە گەڕاوەتەوە بۆ پلەی دووەم.

پیترا كڤیتۆڤای چیكی و كارۆلینا پلیسكۆڤای هاونیشتیمانی و ئەنجیلیك كیربەری ئەڵمانیش بەدواییەكدا لە پلەكانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمدان.