ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

Related image

بارسێلۆنای پێشەنگ لەنێو یاریگای خۆیدا، لە هەفتەی سیی و یەكەمی لا لیگادا، بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی دووەمی ریزبەندییەكەی بردەوە و جیاوازیی خاڵەكانی بۆ 11 خاڵ بەرزكردەوە.

گرنگترین كاتی رووبەڕووبوونەوەكە كە لە یاریگای نوكامپ بەڕێوەچوو لە خولەكی 28دا بوو كاتێك یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، دیگۆ كۆستا بە هۆی وەرگرتنی كارتی سوور یارییەكەی بەجێهێشت. كۆستا دوای ئەوەی فاوڵێكی گرت، قسەی بە ناوبژیوان جیزس گیل گوت و لە ئەنجامدا كرایە دەرەوەی یاریگا و یانەكەی بە 10 یاریزانەوە بەردەوام بوون، گێمی یەكەمی رووبەڕووبوونەوەكە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.

لە گێمی دووەم و لە خولەكی 85دا، لویس سوارێز گۆڵی یەكەم و لە خولەكی 87دا، لیۆنێل مێسی گۆڵی دووەمی بۆ بارسێلۆنا تۆماركرد و بەو ئەنجامە یارییەكە كۆتایی هات.

بەم ئەنجامە یانەی بارسێلۆنای پێشەنگ ژمارەی خاڵەكانی گەیاندە 73 خاڵ و ئەتلەتیكۆ مەدرید لە 62 خاڵدا مایەوە.