ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بە پێی هەواڵی رۆژنامەى مارکا بێت، نەیمار یەکێکە لە ئامانجەکانی ریاڵ مەدرید لە وەرزی نوێ دا.

رۆژنامەى مارکا لە نوێترین ژمارەیدا چەند نهێنییەکی ئاشکراکردوەو تەئکیدی کردۆتەوە کە یانەى ریاڵ مەدرید ئامانجی ئەوەیە نەیماری بەرازیلی بکرێت.

بە پێی هەواڵی ئەو رۆژنامەیە، پێشبینی دەکرێت نرخی گرێبەستەکەى ریاڵ مەدرید بۆ نەیمار بگاتە 250 ملیۆن یۆرۆ لەکاتێکدا یانەى پاریس سانجێرمان پێشتر رایگەیاندبوو کە بەکەمتر لە 350 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نەیمار نابێت.

مارکا باسیشی لەوە کردوە کە ریاڵ مەدرید جگە لە کرینی نەیمار، سێ گرێبەستی تری دیاریکردوە بۆ ئەوەى ئەنجامی بدات ئەوانیش کرینی هازارد و یۆڤیچ و مێندین.

یانەى ریاڵ مەدرید ئەم وەرزە لەبەدەستهێنانی نازناوی هیچ خولێکدا سەرکەوتوو نەبوو هەر بۆیە پیرێزی سەرۆک ، سۆلاری راهێنەری دورخستەوەو زیدانی فەرەنسی گەراندەوە.