ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی بەرشەلۆنە بەنیازە ریزەكانی بۆ وەرزی نوێ ریزبكاتەوە و ئامانجیشی ئەوەیە نۆ یاریزانی یانەكەی بفرۆشێت.

بە پێی هەوالی رۆژنامەی سپۆرت، دەستەی كارگێری یانەكە كۆبونەوەی فراوانی خۆی ئەنجامداوە لەسەر شكستی بەرشەلۆنە لەم وەرزەی چامپیۆنز لیگدا.

رۆژنامەی سپۆرت باسی لەوە كردوە كە ئیدارەی بەرشەلۆنە بریاریداوە ریزەكانی بۆ وەرزی داهاتوو رێكبخاتەوەو دەستبەرداری ئەو یاریزانانەش ببێت كە نەیانتوانیوە لە پێگەی سەرەكی جێگەی خۆیان بكەنەوە.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەكان، نۆ یاریزانی بەرشەلۆنە لە ژێر هەرەشەی دورخستنەوەدان لە ریزەكانی یانەكە.

رۆژنامەی سپۆرت ناوی ئەو نۆ یاریزانەی بڵاوكردۆتەوە كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت دەستبەرداریان ببێت كە حەوتیان مالكۆم و سیلیسین و راڤینا و پرینس بواتینگ و تۆماس فیرمایلین و مۆریلۆن و سیانەكەی تریش ئاردا توران و دینیس سوارێز و ئەندرێ گۆمێزم كە یانەكە دەیەوێت بەیەكجاری بیانفرۆشیت.