ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئێدین هازارد، یاریزانی بەلجیكی یانەی چێڵسی ئینگڵاند جارێكی دیكە رەتیكردەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

تۆری هەواڵی سكای سپۆرت بڵاویكردەوە كە بەرپرسانی یانەی چێڵسی دوای گەیشتنی یانەكەیان بە فایناڵی یۆرۆپالیگ داوایان لە یاریزانە بەلجیكیەكەی یانەكەیان كردووە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە، بەڵام ئەم یاریزانە رەتیكردۆتەوە و دەیەوێت یانەكەی جێبێڵێت.

سەرچاوەكە ئەوەشی بڵاوكردەوە بلوز ئامادەیە هازارد بكاتە خاوەنی زۆرترین موچە لە مێژووی تۆپی پێ بریتانیا.