ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا رەتیكردەوە وەڵامی بەرێوەبەری كارەكانی گاریس بەیل بداتەوە.

راهێنەرەكەی مێرنگی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری ئەم هەفتەی یانەكەی گووتی ” لە ماوەی رابردوو چەند جارێك قسەم لەگەڵ گاریس بەیل كردووە و نامەوێت پێتان بڵێم چیم پێگۆتووە، هەروەها وەڵامی بەرێوەبەری كارەكانیشی نادەمەوە، چونكە كاری منی راهێنەر نیە قسە لەگەڵ ئەوان بكەم “.

زیزۆ سەبارەت بە گواستنەوەی پۆل پۆگبای هاونیشتیمانیشی گووتی ” هەموو كەسێك پۆگبای خۆش دەوێت، چونكە ئەو یاریزانێكی باشە، بەڵام یاریزانی مانچێستەر یونایتدە و ناتوانم لەسەر داهاتووی قسە بكەم”.