ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئیدین هازاردی بەلجیكی تەئكیدی كردەوە كە دوو هەفتە لەمەوبەر بڕیاری كۆتایی خۆی بە ئیدارەی چێلسی وتوەو دوپاتیشی كردەوە كە لە چەند رۆژی داهاتودا هەموو شتێك ئاشكرادەبێت.

پاش ئەوەی هازارد هاوكاری چێڵسی كرد بۆ بردنەوە لە ئارسناڵ و بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆپا لیگ، بەشداری كۆنفرانسێكی كرد.

هازارد دوپاتیكردەوە كە ئەو دوو هەفتە لەمەوبەر بریاری كۆتایی خۆی بە ئیدارەی چێڵسی وتوەو چاوەرێی وەڵامی ئەوان دەكات.

وتیشی خەونم یاریكردن بوە لەخولی ئینگلتەراو لە حەوت ساڵی رابردودا ئاستێكی بەرزم تیایدا پێشكەش كرد.

ئاماژەی بەوەشدا كە لەچەند رۆژی داهاتودا هەموو شتێك یەكلایی دەبێتەوەو زانیارییەكان دەزانن.

تەئكیدیشی كردەوە كە ئەو هەمیشە وەك هاندەری یانەی چێڵسی دەمێنێتەوە.