ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جارێكیتر دەنگۆیەكان باس لە هەوڵەكانی یوڤێنتوس دەكەن بۆ كڕینی كۆستاس مانۆلاسی یاریزانی ڕۆما و بۆ ئەو مەبەستەش خانمەپیرەكە پەیوەندییان كردۆتەوە مینۆ ڕایۆلای بریكارییەوە.

ڕۆژنامەی “لاگازیتا دیلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بڵاوی كردۆتەوە كە یۆڤی پەیوەندیی كردۆتە ڕایۆلای بریكاریی بەرگریكارە یۆنانییەكەوە تا ئەم هاوینە گواستنەوەكەی ئەنجام بدەن.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی مانۆلاس لەگەڵ گورگەكان 36 ملیۆن یۆرۆیە بۆ هەر یانەیەك بیەوێت بیكڕێت. خودی یاریزانەكەش، وەك لە هەواڵی ڕۆژنامەكەدا هاتووە، لاریی نییە لەوەی ڕوو بكاتە بیانكۆنیێری بەڵام داوای 5 ملیۆن یۆرۆ دەكات وەك مووچەی هەر ساڵێكی.

بۆ زانین، ساڵی 2014 مانۆلاسی تەمەن 27 ساڵ لە ئۆڵۆمپیاكۆسەوە ڕووی كردە پایتەختی ئیتاڵیا بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ.