ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەرگریكاری لاوی فەرەنسی تیۆ هێرناندێزی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی نزیكە لەوەی لە مێركاتۆی هاوینەدا ریزەكانی یانەی شاهانە بەرەو یانەی میلانی ئیتاڵی جێبهێلێت.

پێگەی كاڵچۆ مێركاتۆ لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە كە پاولۆ ماڵدینی بەرێوبەری وەرزشی یانەی میلانی ئیتاڵی پەیوەندی بە سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدریدەوە كردوە لە پێناو ئەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی یانە ئیتاڵییەكە بگوازێتەوە.

ماركۆ جیامپاولۆی راهێنەری نوێ یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە لێدوانێكیدا هەوڵەكانی یانەكەی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پشتراستكردەوەو رایگەیاندوە: هێرناندێز لە سەروی لیستی ئەو یاریزانانەدایە كە ئیدارەی یانەكەمان هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن.

ئاماژە بەوەش كراوە، كە یانەی میلان لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ یانەی شاهانە لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە كە تەمەنی 21 ساڵە، هێرناندێز لە چەند رۆژی رابردو چاوی بە ماڵدینی كەوتوەو لاری نیە لەوەی پەیوەندی بە یانەی میلانەوە بكات و ناوی ئەو یاریزانەش لە لیستی فرۆشراوانی یانەی ریاڵ مەدریدە لە مێركاتۆی هاوینە.