ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عوسمان دیمبلی فرەنسی و یاریزانی لاوی یانەی بەرشەلۆنە، خۆی یەکلاییکردووەتەوەو نایەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینەی ئێستا ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.

بە پێی هەواڵێكی رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی، عوسمان دیمبلی لە پلانەکانی یانەی بەرشەلۆنەیە بۆ وەرزی داهاتوو، ئەو یاریزانە بیر لەچوون ناکاتەوە.

هەروەها یانەی بەرشەلۆنەش بە یانەکانی رایگەیاندووە ئەو یاریزانە بۆ فرۆشتن نیە.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن،دیمبلی لەوانەیە یەکێک بێت لەو یاریزانانەی بخرێتە گرێبەستی نەیمارەوەو پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمان بکات.