ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شەوی رابردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی ٢-١ لە چیلی بباتەوەو پلەی سێیەمی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ بەدەست بهێنێت و میسیش لە خولەکی ٣٨ بە کارتی سوور کرایە دەرەوەو لە کۆتایی یاریەکەشدا ئەرجەنتین مەدالیای وەرگرت ، بەڵام میسی ئامادە نەبوو.

دوای یاریەکە میسی قسەی بۆ راگەیاندنەکان کردوو رایگەیاند:" هۆکاری ئەوەی من مەدالیام وەرنەگرتووە، من نەمویستووە بەشێک بم لەم گەندەڵێیە کە لەم پاڵەوانێتیە هەیە.

دەشڵێت:" من شایەنی کارتە سوورەکە نەبووم، دەبێت ئێمە راستی بڵێین، من نامەوێت لەم پاڵەوانێتیە بەشێک بم لە گەندەڵییەکانی، ئەم جامە بۆ بەرازیل ئامادەکراوە، لە حاڵەتی کارتە سوورەکە دەبوایە ناوبژیوان سەیری تەکنەلۆژیایی ڤیدیۆیی بکردایەتەوە بەڵام سەیری نەکردەوە.

هەروەها دەڵێت" کاتێک من یاریگام جێهێشت بە ئارامی وبە سەرێکی بەرزەوە چوومە دەرەوە، شانازی بە یاریزانەکانەوە دەکەم بۆ ئەوەی کە پێشکەشیان کرد، هیوادارم رێزم ئەم کۆمەڵە یاریزانە بگیرێت،کۆمەڵێک یاریزان دەرکەوتن هەموویان کەسایەتیان زۆر بەرزبوو، ئاسان نیە سەرەتا بە کۆڵۆمبیا بدۆڕییت و دواتر دژی پاراگوای یەکسان بیت و پاڵەوانێتیەکە بەشێوەیەکی ئیجابی بەمشێوەیە تەواو بکەین.

ئێمە دوو باشترین یاریمان ئەنجامدا، یەکەم یاری دژی بەرازیل و دووەم یاری بەرامبەر چیلی بوو، وابزانم بۆیە کارتی سوور بە من درا ، بەهۆی ئەو قسانەوە بووە کە کردوومە، من هەمیشە راستیەکان دەڵێم، ئەوەش من ئارام دەکاتەوە، هیوا دەخوازم ڤار هیچ شتێک دژی پیرۆ نەکات لە یاری کۆتایی دژی بەرازیل.

لە کۆتایدا رایگەیاند" هیوادارم سکالۆنی راهێنەر بەردەوام بێت لە کارەکەی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.