ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانی ژیانی كریستیانه‌كان له‌ داعش بپارێزێت و دەشڵێ ژماره‌ی کریستانەکان لەو وڵاتە زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌.

لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆنفرانسی "یەکێتی کریستیانەکان بۆ وڵاتی ئیسرائیل CUFI"، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: "ژماره‌ی كریستیانه‌كان له‌ عێراق زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌ندێك شوێنیش به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن، به‌ تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی داعشی لێبوون".

راشیگەیاند: "له‌ پێش ساڵی 2000، سێ ملیۆن و 500 هه‌زار كریستیان له‌ عێراق ده‌ژیان، به‌ڵام ئێستا ژماره‌یان ناگاته‌ 250 هه‌زار کەس".

ئاماژەی بەوەشدا، حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانی ژیانی كریستیانه‌كان له‌ داعش بپارێزێت، به‌ڵام واشنتن نه‌ك له‌ عێراق، به‌ڵكو كریستیانه‌كان له‌ هه‌ر شوێنێك بن هه‌وڵی داوه‌ ژیانیان بپارێت.

دوای هاتنی داعش بۆ عێراق لە ساڵی 2014، کەمینەکان بوونە قوربانی یەکەم و سەرەڕای کوژرانی هەندێکیان، ژمارەیەکی زۆریشیان ئاوارەی دەرەوەی وڵات بوون