ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانه‌ی یوڤانتۆس به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو هاتۆته‌ نێو هاوکێشه‌ی ڕۆمێلۆ لوکاکۆی به‌لجیکیه‌وه‌ و به‌ربه‌ستیان بۆ یانه‌ی ئینته‌رمیلان دروست کردووه‌.

ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی مه‌یڵ”ی به‌ریتانی له‌زاری “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵیه‌وه‌ بڵاویکردۆته‌وه‌، دوو مانگی ته‌واوه‌ نوێنه‌رانی یانه‌ی ئینته‌رمیلان به‌ته‌نها مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڕۆمێلۆ لوکاکۆی به‌لجیکی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌که‌ن، له‌ گفتوگۆکاندا هیچ جه‌مسه‌رێکی تر جگه‌ له‌ ئینته‌ر و یونایتد بونیان نه‌بووه‌.

سه‌ره‌تا پیاوانی نێراتزۆری داوای ئاڵوگۆڕیان کردووه‌ له‌نێوان ئیکاردی و لوکاکۆ، به‌ڵام ئه‌و داوایه‌ ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌ و دواتریش سێ بۆندی تر ڕه‌تکراونه‌ته‌وه‌ که‌ به‌رزترینیان پێشکه‌شکردنی بڕی ٥٤ ملیۆن پاوه‌ند، له‌کاتێکدا میدیاکان چاوه‌ڕوان بوون ئه‌نتۆنیۆ کۆنتی له‌ ئینته‌رمیلانه‌وه‌ بۆنده‌که‌ به‌رز بکاته‌وه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو یانه‌ی یوڤانتۆس هاتووه‌ته‌ نێو گفتوگۆکانه‌وه‌.