ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لیوناردۆی بەرازیلی و بەڕێوەبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فرەنسی، هەموو شتێک لەسەر گواستنەوەی نەیمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە جارێکی تر ئاشکرا دەکات و رادەگەیەنێت ئەو یاریزانە تەنها بەرشەلۆنەی دەوێت.

دوای ئەوەی چەند سەرچاوەیەک بڵاویانکردەوە بەرشەلۆنەو پاریس سانجێرمان بۆ گەڕانەوەی نەیمار بە تەواوی رێککەوتنیان کردووە، ئەو بەڕێوەبەرە نوێترین لێدوان دەدات و دەڵێت"تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە، هەڵوێستی ئێمە هەموو کات لەسەر نەیمار روونە،پێش ٣ رۆژ لە داخستنی بازاڕ رێککەوتن نەکراوەو ئێستا هەموو شتێک لەسەر بەرشەلۆنە وەستاوە، هیچ یانەیەک پارەی نەبووە بۆ گواستنەوەی نەیمار، ئێمە لەبەر ئەو هۆکارە یاریزانمان بۆ گرێبەستەکە زیادکردووە.

دەشلێت" نەیمار تەنها بەرشەلۆنەی دەوێت و ئەو یانەیەش تەنها پاڵێوراوە بۆگواستنەوەی نەیمار ، یانەی پاریس سانجێرمان گفتووگۆ لەگەڵ هیچ یاریزانێک ناکات کە باس لەوە دەکرێت لە گرێبەستی نەیمار دانراوەو لە راستیشدا ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ نەیمار باش نیە، لەبەر ئەو هۆکارەش دەرگای چوونمان بۆ کردووەتەوە.