رامۆن كالدیرۆن سەرۆكی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید رەخنەی توندی ئاڕاستەی سەرۆكی ئێستای ریاڵ مەدرید "فلۆرنتینۆ پێرێز "کرد ئەمەش بەهۆی ئەوەی وتبووی كە گرێبەستی گواستنەوەی كریستیانۆ لە مانچستەر یونایتد بۆ یانەی شاهانە لە 2009 باشترین گرێبەستەكانیەتی .
ئەم نامە رەخنە ئامێزەی كالدیرۆن لە لاپەرەی فەرمیەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر)دا هاتووە و تیایدا وتیویەتی " دەبێتە گاڵتەجار و قێزەون كاتێک كاری كەسانی تر بۆ خۆت دەگەڕێنیتەوە، ئەوەی ئەمە بكات تەنها نمونەیەكە بۆ كەسانی بێ بەها و بێ ویژدان ، گرێبەسەكە هی تۆ نەبوو، هەروەها هی منیش نەبوو ، بەڵكو بە هۆی میاتۆڤیتچ و كارلۆ بیسیرۆوە بوو ".